یەکەم حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئه‌ڵمانیا تۆمار کرا
  2020-01-28       1896       
لەبەر مەترسی ڤایرۆسی كۆرونا ئەڵمانیا داوا لەهاوڵاتیانی دەكات چین بەجێ بێڵن و سەفەریشی بۆ نەكەن، یەکەم حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی هەرێمی باڤاریا بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی ستانبێرگ کە بە 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی شاری میونشن، پیاوێک دووچاری نەخۆشیەکە بووە، ئاشکراشکراوە، کەسە دۆخی باشە و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکییدایە، بەڵام ناسنامە و تەمەنی کەسە تووشبووەکە رانەگەیندرا.

هاوشێوەی وڵاتانیتر ئەڵمانیاش لەهەوڵی ئەوەدایە هاووڵاتیانی خۆی لەوڵاتی چین بەتایبەتی شاری وهان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كورونا بپارێزێت بۆ ئەم مەبەستە بەرلین هۆشداری دایە هاووڵاتیانی تا سەفەری وڵاتی چین نەكەن ئەگەر زۆر زۆر پێویست نەبێت و داواشی لەهاوڵاتیانی كرد سەفەرەكانیان هەڵوەشێننەوە یان دوای بخەن بۆ كاتێكی تر.

بۆ ئەم مەبەستە تیمێكی باڵوێزخانەی ئەڵمانی لەپەكینی پایتەختەوە سەردانی شاری وهان دەكات كەسەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەیە بەمەبەستی هاوكاری و یارمەتی ئەو هاوڵاتیە ئەڵمانانەی كەنیشتەجێی ئەوێن و بەدەیان كەس مەزەندە دەكرێن،وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشداوە لیژنەی ئیدارەدانی قەیرانەكان لەوەزارەتەكەی كۆبونەتەوە بۆ لێكۆڵینەوەو پلانی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئەم ڕێوشوێنەی ئەڵمانیا لەكاتێكدایە كەولاتانی فەرەنساو ئەمریكاش دەستیكردووە بەهەڵمەتی هێنانەوەی هاوڵاتایانیان لەولاتی چین.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×