2020-01-28   1280     
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید ده‌كه‌ن و هاووڵاتییه‌كش بریندار ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: شه‌وی رابردوو له‌چیاكانی سنووری زێباری سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئاكرێ له‌پارێزگای دهۆك، جارێكی‌تر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هاووڵاتیانی كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه پیشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوو و هاووڵاتیه‌كیش برینداربوو.
له‌بۆردوومانی شه‌وی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه به ناوی (نزار حاجی شه‌عبان) شه‌هیدبووه، هاوكات كه‌سێكی دیكه به سه‌ختی برینداره، كه ده‌وترێت ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه.
هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 28-1-2020 به‌شوێن ته‌رمه‌كاندا گه‌ڕاون، له ئه‌نجامدا ته‌رمی ئه‌و پێشمه‌رگه شه‌هیده‌و برینداره‌كه دۆزرانه‌وه‌و بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌هیده به‌خاكبسپێدرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، 11 هاووڵاتیان به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه بێسه‌روشوێن بوون، هه‌ر شه‌وی ڕابردوو نۆ كه‌سیان كه خۆیان له‌ئه‌شكه‌وتێكدا حه‌شاردابوو دۆزرانه‌وه.