به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته
تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای
شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆبوه‌وه.
ئاوێنه: سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ تاران، به‌یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی
سوریا بۆ ئه‌و وڵاته داده‌نرێت له‌دوای هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له‌و وڵاته له هه‌شت له‌مه‌وبه‌ره‌وه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی سوریا ئه‌سه‌دو خامه‌نه‌یی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا
جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌هاوكاریی نێوان له‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان
كردۆته‌وه ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵاتی دۆستدا.