2020-01-28   482     
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى راپۆرتى لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بیمه‌ی كشتوكاڵی، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
ئاوێنه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى پڕۆژه‌یاساى بیمه‌ى كشتو‌كاڵى له‌هه‌رێمى كوردستان كرا‌و وه‌ڵامى راپۆرتى لیژنه‌ى دارایی بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان كرا.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێى ئه‌و نوسراوانه كرا كه ئاڕاسته‌ی لبژنه‌كه كرابوون، پاشان لیژنه‌كه وه‌ڵامى به‌شێكى ئه‌و نوسراوانه‌ى دایه‌وه كه په‌یوه‌ست بوون به‌سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان.