2020-01-28   407     
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستی كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی خه‌لانی ناوه‌ڕاستی به‌غداوه ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كرابوو، حه‌وت پۆلیس برینداربوون.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، ''به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستی كه له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی خه‌لانی ناوه‌ڕاستی به‌غداوه ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كرابوو، حه‌وت پۆلیس برینداربوون''.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا بڵاویكرده‌وه كه له‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه‌دا، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی خه‌لانی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، بۆمبێكی ده‌ستیان ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كردبوو.