سوپای ئەمریکا پرۆسەی ناردنی چەک بۆ سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان رادەگرێت
  2020-01-28       906       

سوپای ئەمریکا پرۆسەی ناردنی چەک بۆ سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان رادەگرێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

ئاوێنه‌: برایان براکینز، وتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پێدانی چەک و مووشەکی فڕۆکەی F16ـی بە عێراق، راگرتووە و هەر کاتێكیش بارودۆخی ئەمنیی عێراق هێور بووەوە، وڵاتەکەی دەست بە ناردی چەک بۆ ئه‌و ولاته‌ دەکاتەوە.

وتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردوو، کە دوایین کاروانی چەک لە 14-11-2019 بۆ سوپای عێراق نێردراوە.

ئەمریکا و ئەو چەک و موشەکانە بەپێی رێککەوتنی واشنتن - بەغدا بۆ عێراق دەنێرێت، کە رێککەوتنەکە لە مانگی 5ـی 2016 بە بەهای یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، واژۆ کراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×