ئەمریكا و فەرەنسا جەخت لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دەكەن لە دژی داعش
  2020-01-28       400       

ئەمریكا و فەرەنسا جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگییەكانیان دەكەنەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە عێراق.

ئاوێنه‌: مارك ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا و فلۆرانس بارلی، وەزیری سوپاكانی فەرەنسا لە واشنتۆن كۆبونەوەو گفتوگۆیان كرد لەبارەی رۆڵی ناتۆ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست و جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگییەكانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش، هەروەها یەكڕیزی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان بە كلیلی سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانجەكان لە سەرانسەری جیهان ناوبرد.

لایخۆشیەوە وەزیری سوپاكانی فەرەنسا رایگەیاندووە، ئەمریكا و فەرەنسا درك بە گرنگیی دەستپێكردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دەكەن لە عێراقدا، هەرچەندە رەوشی سیاسی لەعێراق ئاڵۆزە، بەڵام بوونی هێزەكانیان لە وڵاتـەكەدا بۆ رێگریكردن لەگەرانەوەی داعش و هەرەشەكانی گرنگە، هەردوولاش رێككەوتون لەسەر فراوانكردنی پرۆسەكانی مەشق پێكردنی هێزەكانی ناتۆ.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×