2020-01-28   469     
دۆناڵد ترەمپ، بنیامین ناتانیاهۆ
بڕیاره ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بە"رێككەوتنی سەدە" ناسراوە، ڕابگه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز، دۆناڵد ترەمپ بەئامادەبونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانەکەی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ترەمپ پلانی "ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" وه‌سفیكردووه.
به‌پێی پلانه‌كه، پلانەکە جارێکی تر سنورەکانی ئیسرائیل‌و کەرتی رۆژئاوا دادەڕێژێتەوە بەجۆرێک کە مافی نیشتەجێکردن بۆ جولەکەکان دەپارێزێت‌و ئاسایشی وڵاتەکەشیان کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە دەکات.
دۆناڵد تره‌مپ پێشتر ڕاگه‌یاندبو، پێده‌چێت لەسەرەتادا کاردانەوەی فەڵەستینیەکان نەرێنی بێت به‌رامبه‌ر پلانه‌كه، بەڵام ڕونیکردەوە کە دواتر لەقازانجی فەڵەستینیەکان دەبێت.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتیشی، "پلانێکی زۆر باشە. پلانێکە لەڕاستیدا سەرکەوتو دەبێت."
لای خۆیه‌وه حكومەتی فەلەستین داوای لەكۆمەڵگەی نێودەڵەتی كردوووه كه بایكۆتی پلانەكەی ئەمریكا بكەن كە لەلایەن فەلەستینییەكانەوە رەتكراوەتەوە، هه‌روه‌ها ئیدارەی ترەمپ به‌لایەنداریی بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار كردووه. بەڵام ئیسرائیل پێشتر پلانەكەی بە"مێژویی" نابردبو.