2020-01-28   1554     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه به‌رپرسێك‌و كوڕه‌كه‌ی ده‌ستگیركراون.
ئاوێنه: پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه، "ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دو چەکدار تەقە لەپۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کە ئۆتۆمبێلێكیان لەجۆری (BMW) جام ڕەش تابلۆ اجنبی لەسەرشۆستە وەستاندبو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لەنێوان دو چەکدارو پۆلیسی هاتوچۆ لەئاکامدا تەقە لەپۆلیسی هاتوچۆ دەکەن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه "دەستبەجێ بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی ئەم تەقەکەرانە ببنەوە، توانرا کەمتر لە ۱٥ خولەکدا دو چه‌كداره‌كه ده‌ستگیر بكرێت‌و ده‌ستبه‌سه‌ر ئوتومبیله‌كه‌دا بگیرێت".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، "یەکێک لەچەکدارەکان کوڕی بەرپرسێک هێزەکانی پێشمەرگە بو، دواتر بەرپرسەکە چۆتە شوێنی ڕوداوه‌كه، بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت."