فراكسیۆنی كۆمەڵ ئیدانەی پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی سەیدسادق دەكات
  2020-01-29       510       

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند ئیدانەی ئیدانەی پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی سەیدسادق و رۆژنامەنوسان دەكەن و دەشڵێت: ناکرێ و نابێ پێشێلکاریی بەرامبەر مافی ئەو هاونیشتمانییانە بکرێت کە داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن.

ئاوێنە: فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە راگەیندراوەكە رایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە، قەیرانی دارایی کراوەتە پاساوی دابین نەکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و ئەم بێپلانی و خەمساردییەی حکومەتیش زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە زیانی بە قەزا و ناحیەکان گەیاندوە و بۆتە هۆی توڕەیی و بێزاری خەڵک و حکومەتیش هیچ لێدوان و هەنگاوێکی دڵخۆشکەری نییە کە هیوایەک بۆ خەڵک بگێڕێتەوە .

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەروەک ناکرێ و نابێ پێشێلکاریی بەرامبەر مافی ئەو هاونیشتمانییانە بکرێت کە داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن و هەر هەنگاو و کارێکی لەوجۆرە کە لە دو ڕۆژی ڕابردودا بەرامبەر ژمارەیەک خۆپیشاندەری قەزای سەیدسادق و ڕۆژنامەنوسان كراوە لای ئێمە ڕەتکراوەیە و ئیدانەی دەکەین ".

دەقی راگەیەندراوەكە...

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە، قەیرانی دارایی کراوەتە پاساوی دابین نەکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و ئەم بێپلانی و خەمساردییەی حکومەتیش زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە زیانی بە قەزا و ناحیەکان گەیاندوە و بۆتە هۆی توڕەیی و بێزاری خەڵک و حکومەتیش هیچ لێدوان و هەنگاوێکی دڵخۆشکەری نییە کە هیوایەک بۆ خەڵک بگێڕێتەوە .

دابینکردنی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان لە خزمەتگوزاری و مافە سەرەتاییەکانی خەڵکە و خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنیان تاوانە و پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆڕاگریی خەڵک لەبەرچاو بگرێت و پلانی خێرای هەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان کە لەهەمانکاتدا دەبێتە سەرچاوەی بژێوی و ڕەخساندنی هەلی کار و هێنانەدی ئاوەدانی !

هەروەک ناکرێ و نابێ پێشێلکاریی بەرامبەر مافی ئەو هاونیشتمانییانە بکرێت کە داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن و هەر هەنگاو و کارێکی لەوجۆرە کە لە دو ڕۆژی ڕابردودا بەرامبەر ژمارەیەک خۆپیشاندەری قەزای سەیدسادق و ڕۆژنامەنوسان كراوە لای ئێمە ڕەتکراوەیە و ئیدانەی دەکەین .

ڕێگەی دروست دابینکردنی ژیانێکی شایستەو ڕەخساندنی دەرفەتی کار و خزمەتگوزراییەکانە نەک سەرکوتکردن و دەستگیرکردن .

فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×