ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین رولە هەڵكشانە
  2020-01-29       728       

تەندروستی چین، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد، ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە رو لە هەڵكشانەو تا ئێستا 132 كەس بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین بڵاویكردەوە مردنی 26 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو بەوەش ژمارەی ئەوانەی بەهۆی نەخۆشییەكەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 132 كەس.

ئاشكراشیكردوە كە لەسەرتاسەری چین پێنج هەزارو 974 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی وهان لەوڵاتی چینەوە سەری هەڵداو لەئێستادا ئەو هەرێمە بەتەواوەتی دابڕێنراوە بۆ رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە كە تا ئێستا لەچەند وڵاتێكی دیكەش حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.










زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×