"سەرۆك كۆمار دوا مۆڵەتی داوەتە لایەنە سیاسییەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران"
  2020-01-29       715       

سەرچاوەیەكی ئاگادا، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دوا مۆڵەتی داوەتە لایەنە سیاسییەكان بۆ پێشكەشكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتو.

ئاوێنە: كەناڵی سومەریە، لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆك كۆمار مۆڵەتی تا ئێوارەی هەینی داوەتە لایەنە سیاسییەكان بۆ پێشكەشكردنی كاندیدێكی مشتومڕهەڵنەگر  تا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتو رایبسپێرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی"بەپێچەوانەی ئەوەوە بەرهەم ساڵح خۆی كەسایەتییەكی سەربەخۆ كە لەلایەن شەقامەوە قبوڵكراو بێت، بۆ پۆستەكە رادەسپێرێت."

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك كۆماری عێراق رەتیكردەوە رێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران كرابێت.
 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×