بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە چوارتا دروست دەكرێت
  2020-01-29       761       

بە مەبەستی كۆكردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری شارباژێر-عەربەت، لە شارۆچكەی چوارتا بنكەیەكی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لە لایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكارەوە دروست دەكرێ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانیش سەرپەرشتی هەنگاوەكانی دروستكردنی دەكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەی دروستكردنی بنكەی گواستنەوەی خۆڵ و خاشاكی شارباژێر-عەربەت كە لە سنوری چوارتا دروست دەكرێت، لەلایەن ستافێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی سەرپەرشتی دەكرێت و گوژمەی دروستكردنیشی 715 ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئامانج لە دروستكردنی ئەو بنكەیە، کۆکردنەوە و کێشانی خۆڵ و خاشاكی ناوچەکەیە كە دواتر بۆ کارگەی ریسایکلین بەڕێدەكرێت بۆ ساغكردنەوە.

ئاشكراشیكردوە كە ئێستا ٦٨٪ی كارەكانی پڕۆژەکە تەواو بوە و بڕیاریشە بەمنزیکانە سەرجەم كارەكانی تەواوبكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×