ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی
سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: كۆبونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە دواخراو رۆژی شه‌ممه
په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نەكە.
ئاوێنە: ره‌هبه‌ر
سه‌ید برایم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی
كوردستان، بە میدیای رەسمی حزبەكەی رایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند بڕیار بو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی
ته‌كنیكییه‌وه دواخرا بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئاینده.
وتیشی: هه‌مواركردنه‌وه‌ی
په‌یڕه‌وی ناوخۆ ته‌واو كراوه و ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی
كۆده‌بێته‌وه.
پێشتریش مسته‌فا
چاوڕه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاندبو
كه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی بۆ ڕۆژی شه‌ممه 1-2-2020
دواخراوه.