مەزڵوم كۆبانی: یه‌كێتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ دروستكردین
  2020-01-29       2823       

مەزڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایده‌گه‌یاند، دروستبونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ بوه‌.

ئاوێنە: مه‌زڵوم كۆبانی، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشەممە  به‌شی یه‌كه‌می بڵاوكراوەتەوە‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ توانیویانه‌ له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروستبكه‌ن.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕاشیگه‌یاندوه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ تایبه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی له‌كاتی شه‌ڕی كۆبانی ڕۆڵێكی گرنگیان بینیوه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و هاوكارییان كردون و تا ئێستاش له‌چوارچێوه‌ی هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بونیان هه‌یه‌ و هێزێكی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕۆژئاوای كوردستانن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×