لە چەند كاتژمێری داهاتودا كاندیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق رادەگەیەنرێت
  2020-01-29       470       
سەرچاوەیەك بە میدیای عێراقی راگەیاند، كوتلە سیاسییەكان لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران رێككەوتون و بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتودا رابگەیەندرێت.

ئاوێنه‌: بەشێك لە میدیای عێراق رایانگەیاند ''سەرچاوەیەك پێی راگەیاندون، عەلی شوكری، راوێژكاری سەرۆك كۆمار بە كۆی دەنگی لایەنە سیاسیەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستنیشانكراوە''.

ئەو سەرچاوەیە بە هەریەك لە پێگە هەواڵییەكانی ئەلئیخباریە و یس عێراق-ی راگەیاندوە ''سەرجەم كوتلە و لایەنە  سیاسیەكانی عێراق رێككەوتون لەسەر كاندیدكردنی عەلی شوكری، راوێژكاری سەرۆك بەرهەم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێ و بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتودا بڕیارەكە بە شێوەیەكی فەرمی ئاشكرابكرێت''.

هاوكات هەریەك لە پێگەی هەواڵی سۆمەریە نیوز و شەفەق نیوز ئاماژەیان بەوەكردوە ''سەرچاوەیەكی نزیك لە دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق سەبارەت بەو هەواڵەی لە بەشێك لە میدیای عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە پێی راگەیاندون هەواڵەكە دروست نیە و بۆ پۆستی سەرۆك ەزیران لایەنە سیاسیەكان لەسەر عەلی شوكری رێكنەكەوتون''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×