ناتانیاهۆ دادگایی دەکرێت
  2020-01-29       671       

لە کاتێکدا بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پلانی ئاشتی سەدە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە واشینتۆن سەرقاڵی کاری دیپلۆماسییە، بەڵام لە وڵاتەکەیدا خۆیدا لە کێشەیەکی گەورەدایە. 

ئاوێنه‌: وەزارەتی دادی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەو سکاڵایانەی لە دژی بنیامین ناتانیاهۆ ئامادەکراون سەبارەت بە تێوەگلانی لە گەندەڵی پێشکەش بە دادگای قودس کراوە. بەم شێوەیە بنیامین ناتانیاهۆ دەبێتە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە لە کاتی سەرۆکایەتییەکەیدا لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت. ناتانیاهۆ بە سێ تۆمەتی ئاراستە کراوە کە بریتیین لە گەندەڵی و بەرتیل و بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ مەبەستی خراپ. لە سکاڵاکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە ناتانیاهۆ لە پێناو دەستکەوتی سیاسی خۆی و کاریگەربوون لە میدیادا ''ڕێکەوتنی چەوتی ئەنجامداوە و دیاری گرانبەهای بەخشیوە''.

ناتانیاهۆ ئەو هەڵمەتەی بەرامبەر دەکرێت بە ''هەوڵی کودەتا'' لەقەڵەم دەدات. ناتانیاهۆ سەبارەت بەو هەڵمەتەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند  ''لە کاتێکدا من لە ئەمریکا هەوڵ دەدەم سنوورەکانی ئیسرائیل بپارێزم و بیکەم بە هەمیشەیی و ئاسایشی و ئارامی بۆ نەوەکانی داهاتوو بەرقەرار بکەم، پەرلەمانی ئیسرائیل هەوڵ دەدات پارێزبەندی لەسەر من لاببات''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×