عەلاوی: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق هەنگاوێكی مەترسیدارە بۆ داهاتووی وڵاتەکە
  2020-01-29       648       

سەرۆكی هاوپەیمانیی وەتەنییە، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، بە هەنگاوێكی مەترسیدار لەسەر ئایندەی عیراق وەسفدەكات و رایدەگەیەنێت، لەئەگەری كشانەوەی ئەو هێزانە، عیراق خۆی لەبەردەم هەژمونی ئێران و زیندووبوونەوەی داعش دەبینێتەوە.

ئاوێنه‌: ئەیاد عەلاوی لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا، كە ئەمڕۆ ٢٩-١-٢٠٢٠ بڵاویكردەوە، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانانی لەعیراق رەتكردەوەو ئیدانەی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەو نێردە دیبلۆماسییەكانی وڵاتانی بیانیشی كرد لە بەغدا، راشیگەیاند: دۆخی ئێستای وڵات نیگەرانی كردووم، لەكاتێكدا لە دۆخی نەبوونی دەوڵەتدا دەژین، كردەوە توندوتیژییەكان و كوشتن و راوەدونانیش لەدژی خۆپیشاندەرانی مەدەنی بەردەوامە، ئەمەش بە بەرچاوی حكومەت و هێزە جۆراوجۆرەكانەوە دەكرێت.

شایەنی باسە عەلاوی هۆشداریشیدا لە جێبەجێكردنی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچووە، وتی: ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی زیندووبوونەوەو بەهێزبوونەوەی داعش و لەكاتی كشانەوەی هێزە بیانییەكانیش، وڵات خۆی لەبەردەم هەژموونی ئێراندا دەبینێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×