ڕێگە نادرێت یارمەتییەکانی هەدەپە بگاتە قوربانیەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
  2020-01-29       403       

هێزی پۆلیسی تورکیا بۆ جاری دووەم ڕێگری کرد لەوەی کە یارمەتییەکانی هەدەپە بگاتە دەستی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی شار ئەلازیغ.

ئاوێنه‌:  کاروانی یارمەتییەکانی شارەوانی ئۆرگانی پارێزگای ئامەد سەر بە پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ جاری دووەم بۆ بردنی یارمەتییە کۆکراوەکان بۆ بوومەلەرزەلێدراوان بەرەو لای سورجە و ناوەندی ئەلازیح بەڕێکەوتن کە هێزەکانی پۆلیسی ئەلازیغ بە فەرمانی ئیدارەی پارێزگای بۆ جاری دووەم ڕێگریان کرد لە چوونی ئەو کاروانە بۆ ئەلازیغ.

بە گوێرەی هەوڵەکە ، دوا بەدوای فەرمانی شارەوانی ئۆرگانی بۆ جاری دووەم کاروانی یارمەتی بوومەلەرزەلێدراوان کە بریتیە لە یەک لۆری و دوو پیکاپ لە ئامەدەوە بەرەو ئەلازیغ بەڕێکەوتن کە لە ناوچەی مەعدەنی پارێزگای ئەلازیغ لە لایەن پۆلیسی ڕێگری لێکرا لە چوونیان بۆ ناو ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان.

کاروانی ئۆرگانی بە گەڕانەوە بەرەو ئامەد یارمەتییە کۆ کراوەکانیان ڕادەستی مانگی سوور کرا.

بە هۆی بومەلەرزەکەی شەوی ٢٤ی ئەم مانگەی شاری خارپێت (ئەلازیغ) کە بە گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر بوو، گەیشتە ٤٠ کەس. هەروەها ١٦٠٧ کەسیش بریندار بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×