سەرۆك كۆمار سه‌روه‌ت و سامانی بۆ دەستەی نەزاهەی عیراق ئاشكرا كرد
  2020-01-29       1253       
فەرمانگەی خۆپارێزی لە دەستەی نەزاهەی عیراق رایگەیاند: سەرۆك كۆمار سه‌روه‌ت و سامانی خۆی بۆ ساڵی 2020 ئاشكراكردووە.

ئاوێنه‌: فەرمانگەكە ئاماژەی بەوە داوە كە، فۆرمی ئاشكراكردنی ئەستۆی دارایی تایبەت بە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقی بۆ ئەمساڵ بەدەست گەیشتووە.

دەستەی نەزاهە لەكۆتایی ساڵی رابردوودا وردەكاری هەمواری یەكەمی یاسای بەركاری ژمارە 30 ساڵی 2011 ی ئاشكراكرد، ئەویش دوای پەسەندكردنی هەموارەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، بەپێی حكومەكانی بڕگەی یەكەم لەماددەی 61 و بڕگەی سێیەم لە ماددەی 73 لەدەستوور، كە ماددەی (61/یەكەم/أ) ئاماژەی بە پابەندكردنی هەریەك لە( سەرۆك كۆمار و جێگرەكانی) كردووە، سەرباری كەسانی دیكە لەوانەی لە پۆست و پلە رەسمییەكاندان وەك لە ماددەكە و بڕگەكانی دیكەیدا هاتووە، كە ئەستۆی داراییان ئاشكرا بكەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×