بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەڵمانیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چین راگرت
  2020-01-29       620       
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، كۆمپانیای فڕۆكەوانیی لۆفتهانزای ئەڵمانی، بڕیاریدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی چوون و هاتن بۆ ئەو وڵاتە رابگرێت.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی راگەیاندراوێكی كۆمپانیا ئەڵمانیاكە، لەچوارچێوەی خۆپارێزیی لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە، بڕیارماندا بە راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی چوون و هاتن بۆ وڵاتی چین.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، چەندین وڵاتی جیهان رێوشوێنی توندیان لە فڕۆكەخانەكانیان گرتووەتەبەر و ژمارەیەك وڵاتیش هاوڵاتییەكانیان لە گەشتكردن بۆ چین ئاگادار كردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×