كۆمپانياى ئارامكۆى سعووديە لە لایەن چەکدارە حووسییەکانەوە کرایە ئامانج
  2020-01-29       1301       
حووسييەكانى يەمەنى پاڵپشتكراو لە لايەن ئێرانەوە رايانگەياند، هێرشى ئاسمانييان بۆ سەر كۆمپانياى نەوتى ئارامكۆى سعوودىە، دوو فرۆكەخانە و بنكەيەكى سەربازى ئەو وڵاتەيان ئەنجامداوە.
 
ئاوێنه‌: يەحيا سەريع، وتەبێژى سەربازى حووسييەكان لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا رايگەياند، هێرشێكى سەربازى گەورەيان بۆ سەر سەنعاى پايتەختيان تێكشكاندووە وسەرجەم ناوچەكانى بەستراو بە گەڕەكى نەهم لە رۆژهەڵاتى پايتەختيان كۆنترۆڵكردۆتەوە.

سەريع، لە وەڵامى ئەو هێرشانەى كراوەتە سەريان، لە رێگەى ژمارەيەكى زۆر مووشەك و درۆنى تەقەمەنى هەڵگر هێرشيان كردووەتە سەر كۆمپانياى ئارامكۆ لە شارى جازان باشوورى سعووديە، فرۆكەخانەكانى ئەبها و جيزان و بنكەى سەربازیى خەميس و چەند شوێنێكى هەستياريان لە وڵاتەكەدا كردووەتە ئامانج.

هەروەها سەريع رايگەياند، دەستيان بەسەر زياتر لە دوو هەزارو ٥٠٠ كم رووبەر گرتوە لە شارەكانى جەوف و مەئريب.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×