2020-01-29   814     
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ''له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منیه‌كانی نه‌ینه‌وا، ١٣ چه‌كداری پاشماوه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركران''.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه هه‌واڵگریه‌كان، توانراوه له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ١٣ چه‌كداری سه‌ر به‌گروپی تیرۆرستی داعش ده‌ستگیربكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك وته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه، سه‌رجه‌میشیان ره‌وانه‌ی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی.
هەرچەندە حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ەوە سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی داعشدا راگەیاندوە، کە سێ یەکی خاکی عێراقیان خسبوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بەڵام تا ئێستاش چەندین شانەی نوستوی رێکخراوەکەیان لە عێراق بونی هەیە، کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی وڵات.