پله‌ى زانستى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌رزده‌كرێته‌وه‌
  2020-01-29       2521       

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د. رێواز فایەق نازناوی زانستی لە مامۆستاوە بۆ پرۆفسیۆری یاریدەدەر بەرزکرایەوە.
 
ئاوێنه‌: رێواز فایەق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر فەرمانی وەزاری بەرزکردنەوەی پلە زانستییەکەی بڵاوکردووەتەوە و لەژێریدا نووسیوویەتی: “دوای بەجێهێنانی مەرجە یاسایی و زانستییەکان، سوپاس بۆ خوا نازناوی زانستیم بوو بە پرۆفیسۆری یاریدەدەر”.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە لە گەیشتن بەو ئامانجەی هاوکاری بوون.

هەروەها هیوای بەختێکی باشی بۆ هەموو ئەوانە خواستووە کە لە پێناوی گەیشتن بە ئامانجەکانیان خۆیان ماندوو دەکەن.

جێی ئاماژەیە، د.رێواز فایەق بەر لە بوونی بە پەرلەمانتار و دواتر بە سەرۆکی پەرلەمان, مامۆستا بوو لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەرزکردنەوەی پلە زانستییەکەیشی کە بە پێی فەرمانێکی وەزای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە واژووی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د. ئارام محەمەد قادر کراوە، تیایدا ئاماژە بە کۆنووسی لیژنەی ناوەندی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی و نووسراوی زانکۆی ناوبراو کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×