2020-01-29   1088     
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد رایگه‌یاند، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌مو زانكۆكانی پەنسلڤانیا و ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌واره دێرینه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا گۆڕی ''نه‌بی یونس'' نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، كارده‌كه‌ن بۆ پارێزگاریكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕی “نه‌بی یونس” له موسڵ، كه له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستانی داعشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌و خاپوركراوه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆی پەنسلڤانیا و ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وارو پاشماوه دێرینه‌كانی نه‌ینه‌وا كارده‌كه‌ن بۆ پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕی نه‌بی یونس.
٢٤ی تەموزی ساڵی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش مزگه‌وت و مه‌زارگه‌ی “نه‌بی یونس-ی پێغه‌مبه‌ر”یان تەقاندەوە.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا باسی لەوەشکردوە، دیوارێكی نوێ له‌ده‌وری گۆڕه‌كه دروستده‌كه‌ن و پاسه‌وانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی گۆڕه‌كه‌ی تێدایه ته‌رخان ده‌كه‌ن.
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ''پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕی نه‌بی یونس، به‌شێكه له‌پابه‌ندبونه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ پاراستنی شوێنه‌واره نیشتمانی و جیهانیه‌كان و پارێزگاریكردن لێیان''.
ده‌وترێت مێژوی گۆڕی نه‌بی یونس بۆ ساڵی ١٣٨ی كۆچی به‌رامبه‌ر به به‌رامبه‌ر ٧٥٥ی زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شوێنه‌كه‌ی له به‌شی چه‌پی موسڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر گردێك و به “گردی ته‌وبه” ناسراوه و پێشتر وه‌ك گردی پیرۆز ته‌ماشاكراوه.