رۆڵی ناتۆ لە عێراق فراوان دەکرێت
  2020-01-29       686       

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەڵێت واشنتن پشتگرییی بەهێزکردنی رۆڵی ناتۆ لە عێراق و سووریا دەکات.

ئاوێنه‌: جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند ئەمریکا دەیهەوێت لە داهاتوودا لەبارەی هەبوونی هێزی سەربازی لەگەڵ عێراق  گفتوگۆ بکات وبکەین و واشنتۆن دەیهەوێت پاڵپشتیی بەهێزکردنی دەوری ناتۆ لە عێراق و سووریا بکات.

ئەم لێدوانەی جێمس جێفری لەکاتێکدایە کە بە گوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، به‌رپرسانی عێراق و وڵاتانی خۆرئاوا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ به‌غدا ده‌یهه‌وێت هێزه‌كانی ناتۆ له‌ عێراق رۆڵێكی فراوانتری هه‌بێت و له‌ داهاتوودا جێگه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگرنه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×