لە چین ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ 170 كەس بەرزبوەتەوە
  2020-01-30       374       
حكومەتی چین ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند، "ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ 170 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی توشبووانیش گەیشتووتە 7 هەزار و 700 كەس".

ئاوێنە: مایكڵ راین بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دوای گەڕانەوەی بۆ بەیجین بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ شی جین پینگی سەرۆكی چین و بەرپرسانی تری باڵای حكومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە، "چین رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر و ئەمڕۆ پێنج شەممەش لیژنەی باڵای رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسەكە كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا پێویست دەكات باری نا ئاسایی لەسەر ئاستی جیهان رابگەیەنن یا نا؟"

ئاماژەی بەوەشداوە تێكڕای مردن بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكو ئێستا 2%، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە دەرەوەی چین، بە تایبەت ئەوەی كە گەیشتووەتە ئەڵمانیا مایەی نیگەرانییە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×