2020-01-30   598     
فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی پشکنینی نەخۆشی کۆرۆرنای بە ئەو گەشتیارانە ئەنجام دا کە لە چێنەوە بەرەو بەغداد گەشتیان کردووە.
ئاوێنە: لەگەڵ دابەزینی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق کە چەندین گەشتیاری چینی تێدابوو و ژمارەیەکیش عێراقی لەخۆدەگرت کە سەردانی چینیان کردبوو، پشکنینەکانی کۆرۆنا دەستی پێکرد.
تیمێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نێو فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی پشکنینەکانی بۆ گەشتیاران ئەنجام دا و دوای دەرچوونی ئەنجامەکان تەواوی گەشتیارەکان پێشوازییان لێکرا.