ئەمڕۆ مۆڵەتەكەی سەرۆك كۆمار بۆ لایەنە سیاسییەكان كۆتایی د\ێت
  2020-01-31       705       

رۆژی چوارشەممەی رابردو 28/1/2020 بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دوا وادەی خۆی دایە لایەنە شیعەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق كە ئەمڕۆ ئەو وادەیە تەواو دەبێت، ئەگەر نا خۆی كاندیدێكی سەربەخۆ دیاری دەكات بۆ ئەو پۆستە.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی كۆمار رۆژی چوارەشەممە بە فەرمی هۆشداریی دایە لایەنە عیراقییەكان، بەتایبەت حزبە شیعەكان كە زۆرینەی پێكهاتەی پەرلەمان پێكدەهێنن، ئەگەر تا ئێوارەی هەینی كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دیاری نەكەن كەسێكی سەربەخۆ رادەسپێرێت بۆ شوێنگرتنەوەی عادل عەبدلومەهدی.

ماوەی دو مانگە عادل عەبدولمەهدی بە شێوەیەكی كاربەڕێكەر حكومەت بەڕێوە دەبات دوای ئەوەی لە 30 مانگی 11 دەستی لە كار كێشایەوە.

دوێنێ پێنجشەممە 29/1/2020، سایتی سۆمەریە نیوز لەسەرچاوەیەكی نزیكەوە ئاشكرایكردوە كە "سەرۆك بەرهەم ساڵح هەڵدەستێت بە دانانی مستەفا ئەلكازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراق بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر لایەنەكان نەگەنە بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە دانانی كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە".

سەرچاوەیەكی دیكە ئاشكرایكردوە كە ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح چاوەڕێی وتاری هەینی سیستانییە تا بۆچونی خۆیان رابگەیەنن لەسەر ئەو بابەتە و پاشان بڕیار بدات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×