سەدر: سیاسییەکان شکستیانهێنا
  2020-01-31       562       
موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر داوا دەکات لەماوەی چەند مانگی داهاتودا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئه‌نجامبدرێت‌و له‌باره‌ی‌ سیاسیه‌كانی‌ عێراقیشه‌وه‌ ده‌ڵێت، سیاسییەکان شکستیانهێناوه‌.

ئاوێنه‌: لە راگەیه‌ندراوێكدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا دەکات لەماوەی چەند مانگی داهاتودا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئه‌نجامبدرێت.

ناوبراو به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی کابینەی داهاتو سەربەخۆبن، هەروەها کۆمیسیۆنی داهاتووی هەڵبژاردنەکان سەربەخۆ بێت.

رێبەری رەوتی سەدر راشیگه‌یاندووه‌، سیاسییەکان شکستیانهێنا.
 
 
سەدر داواش ده‌كات خۆپێشاندانێکی فراوان لەبەغدا بکرێت و ئامادەکاریی بکرێت بۆ مانگرتنی فراوان لەناوچەی سەوز.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×