خۆپیشانده‌رانی عێراق دو کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
  2020-02-01       1424       
به‌شێك له‌خۆپیشانده‌رانی به‌غداد و ناوچه‌كانی خواروی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك دروشمه‌وه‌، ره‌تیانكرده‌وه‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌كاندیده‌كانى ئه‌و پۆسته‌ قبوڵ بكه‌ن.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك كاندیدی شیعه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناوی ده‌هێندرێت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی-ه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

پێشتریش، له‌ناو كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ شیعیه‌كاندا، ناوی هه‌ریه‌ك له‌عه‌لی شوكری و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هێندراو تا ئێستاش رێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر هیچ كام له‌و كاندیدانه‌ نه‌كراوه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ، غایب عه‌میری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاند، "به‌هیچ جۆرێك ئێمه‌ به‌شداری له‌دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناكات، به‌ڵكو پشتیوانی له‌خواست و بۆچونه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كات، هیچ هێڵیكی سوریشمان له‌سه‌ر محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی نیه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیش له‌به‌غداد رایگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێستای عێراق به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت، ئه‌گه‌ر هێزه‌ سیاسییه‌كان تا رۆژی شه‌مممه‌ نه‌گه‌نه‌ رێكه‌وتنی كۆتایی بۆ دیاریكردنی كه‌سێك وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×