2020-02-01   427     
وه‌ك رێوشوێنێك بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره ڕایدەگەیەنێت "رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت له چین-ه‌وه سەردانی فرۆکەخانەکەمان بکات و بێتە عێراقەوە.
ئاوێنە: سه‌میر یونس، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه بڕیاریانداوه رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت له چین-ه‌وه بێت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره.
سه‌میر یونس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئامانج له بڕیاره‌كه‌یان، بۆ خۆپاراستنه له ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌م دوایانه له چین بڵاوبووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چین به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٥٩ كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته ١١ هه‌زار و ٦٩٢ كه‌س كه ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌زار و ٥٢٧ یان سه‌خته.