ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: میلیشیاکان ریگرن لەوەی ٣٥٠ خێزانی ئاوارە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان
  2020-02-01       607       
سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ''میلیشیاکان ریگرن لەوەی ٣٥٠ خێزانی ئاوارە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان لە پارێزگاکانی باکوور، ناوەڕاست و باشوور''.
 
ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا رەعد دەهلکی، سەرۆکی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە نابێت لەبەرامبەر فەرامۆشکردنی دۆسیەی ئاوارەکان لە لایەن لایەنى پەیوەندارەوە بێ دەنگ بن و وتی، ''تا ئێستا ٣٥٠ خێزانی ئاوارە لە ترسی بوونی میلیشیکان لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان لە پارێزگاکانی باکوور، ناوەڕاست و باشوور ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و تەنانەت حکوومەت هیچ هەڵوێستێکی لەوبارەوە نیشانداوە و بێ دەنگە''.

هاوکات ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە گرنگە ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزارەتە پەیوەندارەکان کار لەسەر دۆسیەی ئاوارەکان بکەن و رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو میلیشیانە بگیرێتەبەر کە رێگە نادەن ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

سیاسەتمەدارانی سوننە، میلیشیاکانی شیعە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە رێگە نادەن خێزانە ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان لە ناوچەکانی دیالە، بابل و پارێزگای سەڵاحەددین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×