خۆپیشاندەران "محەمەد عەلاوی" رەتدەكەنەوە
  2020-02-01       670       

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، محەمەد تۆفیق عەلاوی، لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە راسپێردرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتكرایەوە.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد تۆفیق عەلاوی، ئاشكرایكرد كە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، ئەوەش لەدوای نزیكەی دو مانگ لە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا لەژێر گوشاری ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكاندا.

بەڵام خۆپیشاندەران دەستبەجێ رایانگەیاند كە كەسایەتی عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتدەكەنەوەو لە هەندێك لە پارێزگاكانی عێراق ئیدانەی راسپاردنی ناوبراویان بۆ پێكهێنانی حكومەت كرد.

لە بەیاننامەیەكدا كە دراوەتە پاڵ خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، هاتوە"گۆڕەپانەكانی تەحریر لە عێراق و سەرجەم خۆپیشاندەران لەبەغدا كاندیدكردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بەتەواوەتی رەتدەكەنەوە، كە زۆر دورو پێچەوانەی ئەو خاڵانەیە كە پێشتر ناردومانن بۆ سەرۆك كۆمار، بۆیە خۆپیشاندانەكانیان توندتردەكەنەوە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×