هەڵوێستی ئەمریكا لەسەر راسپاردنی محەمەد عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەت
  2020-02-01       1241       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا سەبارەت بە راسپاردنی محەمەد عەلاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رایگەیاند، دەبێت كاندیدكردنی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەوڵی بەدوادابێت بۆ بەدیهێنانی پێداویستییەكانی گەلی عێراق.

ئاوێنە: محەمەد تۆفیق عەلاوی، ئێوارەی ئەمڕۆ لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لەلایەن سەرۆك كۆمارە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئەوەش دوای نزیكەی لە دو مانگ لە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆك وەزیران لەژێر گوشاری ناڕەزایەتیەكاندا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دۆخی ئێستا لەعێراق و ناوچەكە پێویستی بە بونی حكومەتێكی سەربەخۆ و راستگۆ هەیە كە پابەندبێت بە بەدیهێنانی پێداویستییەكانی گەلی عێراقەوە و كاندیدكردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەبێت هەوڵی بەدوادابێت بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەمریكا ئاسایشی عێراق بە شتێكی گرنگ دەزانێت و هەركە حكومەتی نوێ پێكهات لەگەڵی كاردەكات بۆ زەمینەخۆشكردن بۆ عێراقێكی سەقامگیرو پێشكەوتو و خاوەن سەروەری.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×