سەدر: پێویسته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ په‌له‌ بكات له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌
  2020-02-02       318       
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر راسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق راگه‌یاند.
 
ئاوێنه‌: موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، “پێویسته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق په‌له‌ بكات له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و پێویسته‌ كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ملكه‌چی فشاره‌كانی شەقام  بێت”.

سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، گه‌ل كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی دیاریكرد، نه‌ك لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، بۆیه‌ش پێویسته‌ سه‌رۆكوه‌زیران نه‌چێته‌ ژێر باری فشاری هیچ لایه‌نێكی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه‌.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×