2020-02-02   513     
خۆپیشانده‌رانی عێراق ئاشكرایانكرد محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆمار، به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راسپێردراوه، په‌سه‌ند ناكه‌ن.
ئاوێنه: دوا بەدوای راسپێرانی محەمەد تعفیق عەلاوی لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له دژی راسپاردنی ناوبراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، درووشمی ''عه‌للاوی قبوڵ ناكرێت''یان وته‌وه و له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له شاره‌كانی باشووری عێراق، دیمه‌نی وتنه‌وه‌ی دروشم دژی عه‌للاوی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بڵاوكرانه‌وه.
شایەنی باسە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم خۆپیشاندەرانی ناڕازیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی-یان ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرد.
ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری عێراق. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌ركی پێكهێنانی حكوومه‌تی به وه‌زیری پێشووتری گه‌یاندن، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی سپاردبوو.
پێویسته عه‌للاوی له‌ماوه‌ی مانگێكدا كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت و متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.