باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق كارده‌كه‌ین
  2020-02-02       430       

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاشكرای ده‌كات، ''ئامادەن لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراقدا کاربکەن و دەشڵێت دەبێت حکومەتی نوێی عێراق سەربەخۆ و راستگۆبێت و داواکرییەکانی خەڵک جێبەجێبکات''.

ئاوێنه‌: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند "رەوشی ئێستای عێراق و ناوچەکە پێویستی بە حکومەتێکی سەربەخۆ و دەستپاک و پابەندە بە دابینکردنی پێداویستییەکانی گەلی عێراق".

باڵیۆزخانەی ئەمریکا روونیشی كرده‌وه‌، "بەربژێرکردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق دەبێت بە هەوڵی راستەقینە سەیربکرێت بۆ مسۆگەرکردنی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاسایشی عێراق بە بابەتێکی سەرەکی دەبینێت و هەر لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵی کاردەکات بۆ رەخساندنی رەوشەکە بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشەکردوو و خاوەن سەروەری".

هێنس پلاسخارت، نوێنەری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەژماری یۆنامی پێشوازیی لە دەستنیشانکردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی دەکات و داوادەکات چاکاسازیی راستەقینە بکرێت و با ئەو کارە پێش هەموو کارێکی دیکە بکەوێت بۆ ئەوەی داواکارییە رەواکانی خۆپێشاندانەکان بەدیبهێنرێن.

بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 76ی دەستووری فیدراڵی عێراق دەبێ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە ماوەی 30 رۆژدا لە رۆژی راسپاردنییەوە لەلان سەرۆککۆمارەوە، کابینەی حکومەتەکەی لە پەرلەمان بخاتەڕوو بۆ بەدەستهێنانی متمانە.

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×