''سەرۆک وەزیرانی نوێ بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کوردی داوە''
  2020-02-02       1687       

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ''كورد سێ داواکاریی لە محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق کردوە و وەڵامەکانیشی ئیجابی بووە''. 

ئاوێنه‌: ئەحمەدی حاجی رەشید لە فەیسبوکی خۆیەوە وتی: ''محمد تۆفیق علاوی سیڤیەکی دەوڵەمەندی هەیە کاتێک وەزیر بوە لە کابینەکەی دکتۆر نوری مالیکیدا پێشنیاری زانستی زۆریشی کرد بۆ دەرچونی عێراق لەتەنگەشەی ئابوری''.

ئاماژەی بەوەشدا  ''نوسینەکانیی بە درێژی ئەم ماوەی (٦) ساڵەی ڕابوردو کە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆی دەناردم سەرجەمیان باسی چارەسەریەکانی کێشەی عێراق بوون لە هەمووی گرنگ تر لەسەر سیاسەتی نەختێنەیی دیدی تایبەتی خۆی هەیە''.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەوەی گرنگە ئێمە چۆن بتوان بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی لەگەڵ تاوتۆی بکەین و بەڵێنی لێوەرگرین کە بەچاوی دادپەروەرانە سەیری هەموو عێراقیەکان بکات و گرفتە سیاسیەکان نەبنە لەمپەر بۆ سزادانی هاوڵاتیان.

لەبارەی کەسایەتی سەرۆک وەزیرانی نوێیەوە دەڵێت: کەسێکە کە بەئاسانی تەسلیم نابێت و لەوپێناوەشدا باجی زۆریداوە و قورس ترین کار لەلای شکاندنی یاسایە بۆیە دەبێت زۆر بەدۆستانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

وتووشیەتی: من یەکێک بووم لەو دەیان پەرلەمانتارە کوردانەی کە بەتەلەفون لەڕێگەی بەرێز دکتۆر ئەمین بکر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە پەیوەندی پێوە کردوین لەو سۆنگەیەوە وەک ئەندام پەرلەمانیک لە ۲٠۲٠/۱/۲٠ نامەیەکم ئاڕاستە کردو پێشتوانیم بۆ دەربڕیوە و سێ داواکاریشم لێ کردوە و وەڵامەکانیشی ئیجابی بوەکە بەڵێنی جێبەجێکردنی داوە خوازیاریم توانیبێتم بەئەرکی خۆم هەستابم.

هەروەها دەقی نامەیەکی خۆی و سەرۆک وەزیرانی نوێی داناوە کە له‌ نامه‌كه‌یدا داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هێزێكی به‌رگری عێراقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌شێك بێت له‌ سیستمی به‌رگری عێراق.

له‌ وه‌ڵامی نامه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ده‌ڵێ، ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و نوسینی ئه‌و داوا حه‌قانه‌، چونكه‌ ئه‌و داوایانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مافی گشتی هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌، جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه‌ش كاری له‌ پێشینه‌م ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی یاسادا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×