"چاوەڕوان دەکرێت لەسەرەتای‌ مانگی داهاتودا بەغدا بەشە بودجەی‌ هەرێم ڕەوانە بکات"
  2019-02-26       987       
بەشیر حەداد جێگری دووەمی‌ سەرۆکی پەرلەمانی‌ عێراق

به‌وته‌ی‌ بەشیر حەداد جێگری دووەمی‌ سەرۆکی پەرلەمانی‌ عێراق، چاوەڕواندەکرێت لەسەرەتای‌ مانگی داهاتوداو بەپێی یاسای‌ بودجە، بەغدا بەشە بودجەی‌ هەرێمی‌ كوردستان ڕەوانە بکات.

ئاوێنه‌: بەشیر حەداد رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ بەهۆکاری‌ هونەریی‌ تا ئێستا هیچ شارێکی‌ عێراق بەپێی یاسای‌ بودجە، بڕە بودجەکەی‌ وەک خۆی پێ نەگەیشتووە. ئه‌و ده‌ڵێت، "چاوەڕوان دەکرێت لەسەرەتای‌ مانگی 3دا بەغدا بەشە بودجەی‌ هەرێم‌و شارەکانی دیکەی عێراقیش ڕەوانە بکات".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووه‌، ئەگەر هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەستی‌ حکومەتی‌ عێراق نەکات، ئەوا لەکۆی پارەی‌ بەشە بودجەی‌ هەرێم پارەی‌ ئەو ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتە دەبڕدرێت، بەڵام موچەی‌ فەرمانبەران‌و پێشمەرگە دەنێردرێت.


له‌یاسای‌ بودجەی‌ گشتی‌ عێراق بۆ ساڵی‌ 2019دا هاتووه‌، ئەگەر حكومه‌تی‌ هەرێم رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی‌ حکومەتی‌ ناوەند بکات لەماوەی‌ ئەمساڵدا نزیکەی‌ ١١ ترلیۆن دیناری‌ لەبودجەدا بۆ دەنێردرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×