عێراق گەشتی سەرجەم شاندە بیانییەکان لە چینەوە قەدەغە دەکات
  2020-02-02       552       
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هاتنی سەرجەم شاندە بیانییەکان کە لە چینەوە دێن قەدەغەکراوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. 

ئاوێنه‌: لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە هاتنی سەرجەم شاندە بیانییەکان لە چینەوە بۆ عێراق قەدەغەکراوە وەکو رێکارێک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، ''لە چوارچێوەی رێگەگرتن و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییانمان لە کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییە و بۆ پاراستنی تەندرووستی گشتی وڵات ئەو بڕیارە دراوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×