مافەکانی مرۆڤ لە عێراق: تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی عێراق ٥٥٦ کەس کوژراون
  2020-02-03       478       

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، ''لەمیانی خۆپیشاندانەکانی دژبە حکوومەت و پارتە دەسەڵاتدارەکاندا، تا ئێستا ٥٥٦ کەس کوژراون''.
 
ئاوێنه‌: لە روونکردنەوەیەکدا کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، ئەوەی بەبەڵگەکردووە کە لەمیانی خۆپیشاندانەکانی دژبە حکوومەت و پارتە دەسەڵاتدارەکاندا، تا ئێستا  ٥٥٦ کەس کوژراون و لەو بارەیەوە عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکردووە کە بەپێی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەربە کۆمسیۆنەکەیان، لەمیانی خۆپیشاندانەکاندا کە له‌ سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە ئەنجامدەدرێن و تا ئێستا بەردەوامە، ٥٥٦ کەس کوژراون.

هاوکات عەلی بەیاتی ئەوەشی وتووە، ''هەر کەسێک گومانی لەوە ژمارەیەدا هەیە، با وەڵامی هەبێت و ژمارە راستەقینەکە بۆ رای گشتی بڵاوبکاتەوە''.

شایەنی باسە ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح، رایانگەیاندبوو، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانه‌وه‌ تا ئێستا، ٦٠٠ کەس کوژراون.

لە یەکی تشرینی ساڵی رابردووە خۆپیشاندان دژبە حکوومەت و پارتە دەسەڵاتدارەکان لە عێراق ئەنجام دەرێت و تا ئێستا بەردەوامە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×