گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی رەوتی سەدر روویدا
  2020-02-04       365       
خۆپیشاندانی عێراق بەردەوامە و گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی رەوتی سەدر روویدا و خۆپیشاندەرێک لە بەغدا کوژرا.

ئاوێنە: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی عێراق، دژی راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بەردەوامە و لە چەند شارێک، گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی رەوتی سەدر روویدا و لە بەغدا خۆپیشاندەرێک بە چەقۆ کوژرا.

جیا لە بەغداش، لە هەریەک لە بابل، زیقار، دیوانییە، نەجەف، کەربەلا و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندان بەردەوامە و درووشمی دژ بە رێبەری رەوتی سەدر دەڵێنەوە، لە پارێزگای نەجەفیش، کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر، لەگەڵ خۆپێشاندەران گەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بکشێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×