رۆحانی‌ دەستلەکارکێشانەوەی‌ زەریف رەتدەکاتەوە
  2019-02-26       535       
حەسەن رۆحانی‌، محەمەد جواد زەریف

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ سەرۆک کۆماری‌ ئێران نامەی‌ دەستلەکارکێشانەوەی‌ وەزیری‌ دەرەوەی‌ وڵاتەکەی‌ رەتكردۆتەوە.



ئاوێنه‌: بەهرام قاسمی، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئێران رایگەیاند، حەسەن رۆحانی‌ سەرۆک کۆماری‌ ئێران دەستلەکارکێشانەوەکەی‌ زەریفی‌ رەتکردۆتەوە. 



قاسمی لەبارەی هۆکارەکانی دەستلەکار کێشانەوەی زەریف هیچ قسەی نەکردو دەنگۆ جیاوازەکانی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەدرۆ خستەوە.



پێشتر مەحمود واعزی، لێپرسراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، ئاشکرای کردبو کە روحانی داوای لەزەریف کردووە لەسەر کارەکەی بەردەوام بێ‌و رایگەیاندبو، "لەروانگەی دکتۆر روحانییه‌وه‌ تەنیا یەک سیاسەتی دەرەوەو یەک وەزیری دەرەوە هەیە".



شەوی رابردو محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەلاپەڕەی‌ خۆی‌ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستلەکارکێشانەوەی لەپۆستەکەی‌ راگەیاندو ئەوەش مانشێتی سەرەکیی زۆربەی میدیا نێودەوڵەتییەکان‌و کاردانەوەی‌ زۆری‌ بەدوای‌ خۆیدا هێنا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×