هادی عامری: خراپەکاریی بەرامبەر سەدر رەتدەکەینەوە
  2020-02-04       565       

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە عێراق رایگەیاند، ''خراپەکاریی بەرامبەر موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر رەتدەکەینەوە''.

ئاوێنه‌: هادی عامری کە هاوکات سکرتێری گشتی رێکخراوی بەدرە لە عێراق لە راگەیەیەندراوێکدا رایگەیاند "خراپەکاریی چەند بەکرێگیراوێک بەرامبەر سیمبوولە ئایینییەکان بەتایبەت سەید موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر کە لەلایەن نووسەر و سایتی بەکرێگیراوەوە دووچاری خراپەکاریی دەبێتەوە، رەتدەکەینەوە".

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ساڵانێکە لەگەڵ رابەری رەوتی سەدر ناکۆکە، ئەم هەڵوێستەیشی دوای رێککەوتنی هەردوولایان هات لەسەر بەربژێرکردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق و راسپاردنی لەلایەن سەرۆککۆمارەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

جیا لە بەغداش، لە هەریەک لە بابل، زیقار، دیوانییە، نەجەف، کەربەلا و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندان بەردەوامە و درووشمی دژ بە رێبەری رەوتی سەدر دەڵێنەوە، لە پارێزگای نەجەفیش، کڵاوشینەکانی سەر بە موقتەدا سەدر، لەگەڵ خۆپێشاندەران گەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بکشێنەوە. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×