بەرپرسێكی باڵای‌ ڤاتیکان بەئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دو منداڵ تاوانبار ده‌كرێت
  2019-02-26       863       
کاردیناڵ جۆرج بیل

کاردیناڵ جۆرج بیل وەزیری دارایی ڤاتیکان، له‌لایه‌ن دادگایەکی‌ ئوسترالياوه‌ تاوانبار كرا به‌ئه‌نجامدانی‌ دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر دو منداڵ.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، دادگای‌ ملبۆرنی‌ ئوسترالیا کاردیناڵ جۆرج بیلی‌ تاوانبارکرد بەدەستدرێژیکردنە سەر دو منداڵی کوڕی تەمەن 12 و 13 ساڵ کە ئەندامی تیپی سرودی کڵێسایەک بون.

دادگاکە ئاماژەی‌ بەوەش کردووە كه‌ بڕیارەکە لەمانگی کانونی یەکەمی ساڵی‌ رابردو دەرچووە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک لەئێستادا ئاشکراکراوە.

تا ئێستا دادگاکە بڕیاری کۆتایی لەبارەی‌ ئەو سزایەوە نەداوە کە بەسەر کاردیناڵ جۆرج بیلدا دەیسەپێنێت.

ئەو کاردیناڵە تەمەنی‌ 77 ساڵەو سێیەم گەورە بەرپرسی ڤاتیکانه‌ لەدوای پاپا، ماوەیەکە لەکارەکانی لەڤاتیکان مۆڵەتی وەرگرتووە بۆئەوەی‌ بتوانێت لەدادگاکە بەرگری لەخۆی بکات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×