باڵیۆزی ئێران لەعێراق: قاسم سولەیمانی بۆ گه‌یاندنی‌ نامه‌یه‌ك سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ كردبو
  2020-02-04       598       
قاسم سولەیمانی
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ قاسم سولەیمانی بۆ گه‌یاندنی‌ نامه‌یه‌ك به‌به‌رپرسانی‌ عێراق سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ كردبو. به‌وته‌ی‌ ئه‌و، نامه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌نێوه‌ندگیری‌ عێراق له‌نێوان تاران‌و ڕیاز.

ئاوێنه‌: ئیرەج مەسجدی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، سولەیمانی نامەیەکی ئێرانی‌ بۆ عێراق پێبووەو تایبەت بووە بەدەستپێشخەرییەکی عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان ئێران‌و سعودیە. ناوبراو ده‌ڵێت، لەنامەکەی سولەیمانیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كرابو كه‌ حکومەتی عێراق هەمیشە ڕۆڵی هەبووە لەکەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، تاران لەلایەن خۆیەوە پێشوازی لەهەموو ئەو هەوڵانەی عێراق دەکات کە لەوبارەیەوە دەیدات.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی‌ سوپای‌ پاسداران له‌گه‌ڵ ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ رابردودا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە كرانه‌ ئامانج‌و کوژران.

باڵوێزی ئێران لەعێراق رایگه‌یاندووه‌، تاران دەیەوێت بەزوترینکات ناکۆکییەکانی لەگەڵ وڵاتی ئیمارات‌و سعودیەدا چارەسەربکات‌و پێشوازی لەهەوڵی هەر لایەنێک دەکات کە لەوبارەیەوە بدرێت، جا ئەو وڵاتە عێراق بێت یان هەر وڵاتێکی دیکە بێت جیاوازی نییە.




زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×