عێراقییەكانی چین گەیشتنەوە بەغدا
  2020-02-05       460       

حسێن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییە عێراقیانە لەماوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین بون، ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتنەوە بەغدا.

ئاوێنە: حەسەن كەعبی، بە تەلەفزیۆنی رەسمی عێراق راگەیاند، هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی كە ئەو عێراقیانەی لە چین گەڕاونەتەوە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبن.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ئەوانەی گەڕاونەتەوە لە نەخۆشخانەی فوڕات لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا دەستبەسەردەكرێن.

پێشتر ناز فەتلاوی، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی بەغدا ئاشكرایكرد كە 14 هاوڵاتی عێراقی كە لە چینەوە گەڕاونەتەوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەستبەسەركراون.

جەختیشی كردۆتەوە كە تەندروستی عێراق رێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسی توشبون بە ڤایرۆسەكە.

محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندبو كه‌ خوێندكاره‌ عیراقییه‌كانی شاری وهان له‌ چین و خانه‌واده‌كانیان به‌رێگاوه‌ن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ و به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

سەرچاوەیەکی پەرلەمانی عیراقیش رایگەیاندبو کە ژمارەی ئەو خوێندکارانە 58 کەسن و سەرەتا دێنە تاران و دواتر دەگەڕێنەوە عیراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×