وادەی دابەش کردنی موچەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕاگەیەندرا
  2020-02-05       1492       


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو .

ئاوێنه‌: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی دەست ئاوێنە کەوتون بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت و  رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ ٢٠٢٠/٢/٩ مووجه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كرێت و رۆژی دوو شه‌مه‌ ٢٠٢٠/٢/١٠ مووجه‌ی یه‌كه‌ی /70 و 80 ی وه‌زاره‌تی پئشمه‌رگه‌.

وەزارەتی دارایی ھاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بە پێی خشتەیەکی دیاریکراوە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و ئەو موچەیەی‌ دابەش دەکرێت موچەی‌ مانگی‌ 11ی‌ ساڵی‌ رابردووە و 12 مووچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×