عەسائیب ئەهلولحەق کوشتنی قەیس خەزعەلیی بەدرۆ خستەوە
  2020-02-05       559       

عەسائیب ئەهلولحەقی عێراق  کوشتنی قەیس خەزعەلی سەرۆکی ئەم گروپە میلیشیایەی بە درۆ خستەوە.

ئاوێنه‌: جەواد تەلیباوی، وتەبێژی سەربازیی عەسائیب ئەهلولحەق لە لێدوانێکی کورتدا رایگەیاند: ئەم هەواڵە بێ‌ بنەمایە و بە ئامانجی دروستکردنی ئاژاوە و شێوانی دۆخی سیاسیی عێراق بڵاوکراوەتەوە."

تەلیباوی وتی: "هەرکاتێک دیتتان بنکەیەی ئەمریکایی بەسەر فەرماندە و سەربازانی ئەو وڵاتەدا تەقیه‌وە، ئەوکات رەنگە ئەم هەواڵە راست بێت''.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی عەرەبیە حەدس پێشترێ بڵاوی‌کردبۆوە قەیس‌الخەزعەلی لە نزیک سنووری ئێران و عێراق بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێ‌فرۆکەوان کوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×